پۆله‌تیك سپۆرت
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ لیژنه‌ی كاتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ناچار ده‌كات به‌ر له رۆژی 30ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ئه‌نجام بده‌ن و پێش ئه‌و به‌رواره‌ش كاری لیژنه‌كه كۆتایی هاتبێت.
له په‌یامێكی ره‌سمی بۆ لیژنه‌كه فیفا داوای كردوه به‌ر له‌و واده‌یه‌ی دیاری كراوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام بدرێت و دوای ئه‌و واده‌یه نابێت لیژنه كاتییه‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی مابێت.
لیژنه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه په‌یامێكیان له فیفاوه پێگه‌یشتووه كه داوای ئه‌وه‌یان لێكراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فیفا و یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا شێوازی سه‌ره‌كی نوێ بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق دابنرێت.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه فیفا داوای كردوه به‌ر له رۆژی 4/4 شێوازی نوێی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق دیاری بكرێت و به‌ر رۆژی 31/5یش هه‌ڵبژاردنی لقه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش رۆژی 30/6 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ئه‌نجام بدرێت و كاری لیژنه‌ی كاتی كۆتایی بێت.
له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لیژنه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌بات كه سه‌ره‌تا وابڕیاربوو 6 مانگ به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی كۆرۆنا ماوه‌ی 9 مانگ كاره‌كه‌یان درێژكرایه‌وه.
ستادیوم