پۆڵەتیك پرێس نوێترین زانیاری لەبارەی لێبڕینی موچە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی دارایی هەرێم بەفەرمی گەنجینەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی شوبات بەڕێژەی لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران‌و لە 50% بۆ پلە تایبەتەكان.

سەرچاوەیەك لەگەنجینەكانی سلێمانی، كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكراكرد، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەفەرمی فەرمانمان پێكراوە دەست بەئامادەكاری لیستی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات بكەین، ئامادەكارییەكەش هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو بەلێبڕینی 21% بۆ موچەی فەرمانبەران و 50% بۆ پلە تایبەتەكان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئێمە دەستمان بەئامادەكاری لیستەكە كردووە هەركات داوامانلێكرا بۆ دابەشكردنی موچەكە ئامادەیین.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان 25ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت، بڕیارە ئەم مانگەش لە 25ی مانگ دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا