ڤاکسینەکەی روسیا هەفتەیەکی دیکە لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وابڕیارە هەفتەیەک بۆ 10 رۆژی دیکە ڤاکسینەکەی روسیا پێ بنێتە قۆناغی سێیەم یان قۆناغی دوای تۆمارکردنی تاقیکردنەوەکان و پێدەچێت هەزاران کەس بەشداری تێدا بکەن.

ئەلیکساندەر گینسبۆرگی بەڕێوەبەری سەنتەری (گامالی) لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی باسی لەوە کردووە کە هەفتەیەک بۆ 10 رۆژی دیکە ڤاکسینەکە پێدەنێتە قۆناغێ سێیەمەوە.

ڤاکسینەکەی روسیا ناوی (سپۆتنیک – ڤی)یەو وەک یەکەم ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لەلایەن ئەو سەنتەرەو بەهاوبەشی وەزارەتی بەرگری روسیا بەرهەمهاتووە.
وابڕیارە دەیان هەزار کەس لەو قۆناغەدا بەشداری بکەن و بەگوێرەی هەواڵی ئەو میدیایانە دووشەممەی داهاتوو دەست بەو پرۆسەیە بکرێت.

لەگەڵ پێشکەشکردنی ئەو ڤاکسینەدا وەزارەتی تەندروستی و تیمی رۆژنامەوانیەکان و میدیاکانی روسیاو بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان ئامادە دەبن.

لێکۆڵینەوەکان لە مۆسکۆی پایتەخت ئەنجام دەدرێن و قۆناغ بەقۆناغ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەماوەی رابردوودا ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤاکسینەکەیان سەرکەوتووبووەو بەرگرییەکی بەهێز لە جەستەدا دروست دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە نیوەی زیاتری پزیشکەکانی روسیا ئەو ڤاکسینەیان رەتکردووەتەوەو زۆر بەخێرایی لە دژی وەستانەوە، چونکە پێیانوابوو زیانی گەورە لەدوای خۆی لە جەستەی کەسەکەدا دروستدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا