چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵی گۆشەگیر

پۆڵەتیک پرێس

ڕێژەیەکی زۆر لە دایک و باوکان سەختە بەلایانەوە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵە گۆشەگیرەکانیان بکەن، شەرمنی و گۆشەگیری دوو سیفەتی جیاوازە، بۆیە پێویستە دایک و باوکان ئەو دوو سیفەتە جیابکەنەوە و ئەوەش بزانن گۆشەگیری کێشەیەکی دەرونی نییە.

نیشانەکانی منداڵی گۆشەگیر، خواستی زۆری بۆ زانینی شتەکان هەبێت، هەستیاربون و گەورەکردنی بابەتەکان، یاریکردن بە تەنیا، توڕەبونی زۆر، پرسیاری قوڵ دەکات، متمانە بەخۆبونی کەمدەبێتەوە، دوورکەوتنەوە لە خێزان و کۆمەڵگا.

لەکاتی نیشانەکانیدا پێویستە دایک و باوکان بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا گفتوگۆیەکی ئەرێنیانە لەگەڵ منداڵەکەت بکە، یارمەتی منداڵەکەت بدە خاڵی بەهێزی لەخۆیدا بدۆزێتەوە، پشتگیری منداڵەکەت بکە بۆ دەربڕینی بیڕوڕای خۆی لەگەڵ منداڵانی تەمەنی خۆیدا.

چەند هەڵسوکەوتێک بۆ چارەسەرەکانی هەستی گۆشەگیری لای منداڵ:
-دەربڕینی هەستی خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵ و دوورکەوتنەوە لە سەرزەنشتکردنی.
-زانینی هۆکاری گۆشەگیری منداڵ.
-دوورکەوتنەوەی منداڵ لە ترس و دڵەڕاوکێ.
-پشتگیری کردنی لایەنە ئەرێنییەکانی منداڵ.
-هەستنەکردنی منداڵ بە چاودێری کردنی لەلایەن دایک و باوکەوە.                                                                                      -بەشداریکردنی منداڵ لە چالاکییەکانی قوتابخانە.
-پێویستە منداڵی گۆشەگیر تێکەڵ بە هاوڕێکانی بکرێت و یارییان لەگەڵدا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا