چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ پاککردنەوەی فڵچەی مەیک ئەپ

پۆڵەتیک پرێس

پیسبوونی کەلوپەل یان فڵچەی مەیک ئەپ ئەوە ناگەیەنێت فڕێبدرێت و تازە بکڕدرێت، بەڵکو پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە، چونکە لەکاتی بەکارهێناندا ئەو پیسیانە یان بەکتریایانەی لەسەر فڵچەکە کۆبونەتەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەموچاو، ئەمەش زیان بە پێست دەگەیەنێت و توشی هەستیاری دەکات.

هەرجارێک فڵچەکان دەخەیتەوە شوێنی خۆی ئەو بەکتریایانەی لەسەری کۆبۆتەوە دەگوازرێتەوە بۆ فڵچە و کەلوپەلەکانی دەوروبەری، بۆ پاراستنی پێست لەو زیانانە پێویستە لایەنی کەم هەفتەی جارێک فڵچە و کەلوپەلەکان مەیک ئەپ پاکبکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند تێکەڵەیەکی سروشتی دەخەینەڕوو:

-زەیتی زەیتون بۆ پاککردنەوەی فڵچەکان، کەوچکێک زەیتی زەیتون و کوپێک ئاو تێکەڵ دەکەیت، بۆ ماوەی ٤٥ خولەک فڵچەکانی تێدەکەیت، دواتر فڵچەکان بە ئاوی سارد و شامپۆ دەشۆیت، پاشان لەسەر پارچەیەک پەڕۆ دایدەنێیت تا وشک دەبێتەوە.

-ئاوی لیمۆ بۆ پاککردنەوەی فڵچەکان، نیو لیتر ئاو لەگەڵ ئاوی یەک لیمۆ تێکەڵ دەکەیت، فڵچەکانی تێدەکەیت و بۆ ماوەیەک دایدەنێیت، دواتر لەژێر ئاوی ڕۆیشتوو فڵچەکە بە یەک ئاڕاستە دەسڕیت بۆ لێبونەوەی پیسییەکان، پاشان لەسەر پارچەیەک پەڕۆ دایدەنێیت تا وشک دەبێتەوە.

-زەیتی زەیتون و شامپۆی منداڵ بۆ پاککردنەوەی فڵچەکان، زەیتی زەیتون دەخەیتە سەر یارچەیەک و چەندجارێک فڵچەکانی پیادەهێنیت تا ڕەنگەکان لە فڵچەکە دەبێتەوە، دواتر شامپۆی منداڵ و ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەیت و فڵچەکانی پێدەشۆیت، پاشان بۆ ماوەیەکی کورت فڵچەکان دەکەیتە سرکەوە، لە کۆتاییدا بە ئاوی شلەتێن فڵچەکان دەشۆیت.

-پاککردنەوەی ئیسفنجی مەیک ئەپ، دوو دڵۆپ زاهی یان پاککەرەوەی دەموچاو لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەیت، ئیسفنجەکەی تێدەکەیت بۆ ماوەی ٥ خولەک، دواتر بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، پاشان لەسەر پارچەیەک پەڕۆ دایدەنێیت تا وشک دەبێتەوە.

Image result for تنظيف اسفنج المكياج

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا