ڕۆناڵدینهۆ و كێشە سێكسییەكانی

پۆڵەتیكسپۆڕت

ئەگەر چی ماوەی چەندان مانگە لە ژێر چاودێری ئەمنی ورد دایە و لە یەكێك لە میوانخانەكانی ئەسۆنسینی پایتەختی وڵاتی پارەگوای دەستبەسەر كراوە، بەڵام ڕۆناڵدینهۆ گاوجۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی بەرازیل و باشترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێ‌ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە دروست كردنی كێشە ناوەستێتەوە.


ڕۆژنامەی كۆڕێری دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: ڕۆناڵدینهۆ كە ئێستا لە ژێر چاودێری ئەمنی دایە بەردەوامە لە سەر كێشییە سێكسییەكانی لەگەڵ براكەی كە هەمیشە لەگەڵی دایە لە دروست كردنی شەوە سورەكاندا

بە پێی هەمان سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی: چەند سەرمایەدارێك هەڵدەستن بە ئامادە كردنی لەش فرۆشەكان بۆ ڕۆناڵدینهۆ و براكەی و بۆیان دەنێرن بۆ ئەو میوانخانەیەی كە دینهۆ تیایدا دەستبە سەرە.


جێی باسە بە هۆی سەركێشییەكانییەوە ڕۆناڵدینهۆ ئەستێرە ناوازە و جادووگەرەكەی دونیای تۆپی پێ و وڵاتی بەرازیل و بەرشەلۆنە و چەندان یانەی تری جیهان بە هۆی كێشەی دارایی و ساختە كردن لە پاسپۆڕت و چەند كارێكی تری نایاسایی تووشی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە پێ دەچێت ئەمجارەش بە هۆی ئەم كێشەیەوە تووشی ئابڕووچنێكی تر ببێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا