د. سه‌باح هه‌ورامی: سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی ئەوپزیشكانەی كە لەبواری نەخۆشیە گوازراوەكان و كۆرۆنادا كاردەكەن، سەرەتای مانگی ئادار سەرەتای سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت، ئەویش بەپێی ئەو ژیانەی ڤایرۆسەكە خۆی تێدا گونجاندووە.
د، سەباح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كه‌ په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌یبوو رایگەیاند، لەپارێزگای سلێمانی ژمارەی توشبووان زۆركەمە و ئەوانەشی تووش دەبن ئەو خەڵكانەن كه‌ لەدەرەوەی هەرێمەوە دەگەڕێنەوە، یاخود بۆ بابەتی گەشتاریی سەردانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن”.

وتیشی:”ژمارەی توشبون و مردن زۆر كەمە، بەڵام ئەوەناگەیەنێت بەو شێوەیە بەردەوام دەبین، بۆیە چاودێری ووردی گەشتیاران دەكەین و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی بن”.

به‌وته‌ی د. سه‌باح “بۆ گەشتياریی ئێستا خۆشترین و ئازادترین پارێزگا سلێمانیە، چونكە رێكارەكانی تەندروستی وەك پێویست تێدا جێبەجێناكرێت، ئەوەش زیانی زۆری هەیە و گەشتیاران دەبنە هۆكاری زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، بۆیە پێمان باشە بۆوەرزی بەهار گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانی نەكەن”.

له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا و گه‌یشتنی به‌ عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی وتی “چەند رۆژێكی تر ڤاكسینه‌كه‌ دەگاتە عێراق و پارێزگای سلێمانییش پشكی دەبێت لەو ڤاكسینانه‌”.

له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌سلێمانی د. سه‌باح باسی له‌وه‌كرد، ئەگەر له‌دەسەڵاتی ته‌ندروستیدا بێت دەمانەوێت جوڵە بوەستێت، بەڵام هێزی هاتنی گەشتیار و هێزە ئابورییەكان، لەرێنماییەكانی تەندروستی سلێمانی بەهێزترن”.

سەبارەت بەدەوامی خوێندنگاكانیش بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی:”ئەو حاڵەتانەی ناو قوتابخانەكان ئاسایین، كاتێك زەنگی مەترسی لێدەدرێت كە نەخۆشخانەكان جێگای نەخۆشی نەمێنێت، تا ئەو كاتە ئاساییە خەڵك توشی كۆرۆنا ببێت و چارەسەر وەربگرێت چونكە پرۆسەكە ناوەستێت”.

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی له‌گەڵ تەندروستی جیهانی گفتوگۆیان كردووە تا مەلەفی كۆرۆنا بدرێت بەتەندروستی جیهانی و تەندروستی سلێمانی هاوكاری بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا