خورما و ماستاو بۆ دابەزاندنی پێنج کیلۆ کێشی لەش

پۆڵەتیک پرێس

ماستاو و خورما بە یەکێک لە خواردنانە دادەنرێت، کە توانایەکی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی چەوری لەش دەتوانیت بەم ڕێگایانە چەوری لەشت دابەزێنیت لە ڕێگەی خورما و ماستاوەوە.

رجيم التمر واللبن

خورما و ماستاو ٥ کیلۆ لە کێشی لە شت لە ماوەی هەفتەیەکدا دادەبەزێنێت، هەروەها چارسەری کێشەی کەڵەکەبوونی چەوری لەش دەکات، بە هۆی ئەو ماددە بە سودانەی کە تیایەتی

ڕێگاکانی ڕجیم کردن بە ماستاو خورما لە ماوەی ٣ ڕۆژدا

ژەمەکانی ڕۆژانەت بەسەر سێ ژەمی سەرەکیدا دابەش بکە، لەگەڵ دوو ژەمی ئاسان

-بەیانیان، ٥ دەنک خورما لەگەڵ یەک پەرداخ ماستاوی بێ چەوری

-ژەمی ئاسان، ٣ دەنک خورما لەگەڵ پەرداخێک ماستاوی بێ چەوری

-نیوڕؤ، ٥ دەنک خورما لەگەڵ پەرداخێک ماستاوی بێ چەوری

-ژەمی ئاسانی دووەم، ٣ دەنک خورما لەگەڵ پەرداخێک ماستاوی بێ چەوری

-ئێوارە، ٥ دەنک خورما لەگەڵ یەک پەرداخ ماستاوی بێ چەوری

رجيم التمر واللبن

هیچ ئامۆژگارییەک نیە کە ئەم ڕێجیمە لە سێ رۆژ زیاتر بێت، بەلام بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەشی پێویستە دوای سێ ڕۆژەکە خواردنی تەندروست بخۆیت بۆ ئەوەی خوێ و پرۆتینی لەشت ڕێک بخەیتەوە، لەشت ڕزگار بکەی لە ماندووێتی پرۆتین و خوێ  هەروەها باشتر وایە ڕۆژانە ٢بۆ ٣ لیتر ئاو بخورێتەوە چا و قاوە ڕێگە پی دراوە بیخۆیت بەڵام بەبێ شەکر لە کاتی ڕجیمەکەدا، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنی دڵ و گورچیلەو جگەریان هەیە، یاخود کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرەو خانمانی دوو گیان نابێت ئەم ڕجیمە بکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا