پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگ و متمانه‌پێكراوی ئه‌وانه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌مار حه‌كیم سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌ئارامگای مام جه‌لال به په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو و هاوپه‌یمانێكی گرنگ كه برایانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌بی – كوردی گفتوگۆ ده‌كه‌ین”.
عه‌مار حه‌كیم وتیشی، “باس له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراق، به‌دڵنیاییه‌وه باس له‌بابه‌تی بودجه ده‌كه‌ین، هیوادارین به‌شێوه‌یه‌ك بودجه‌كه تێپه‌ڕێندرێت كه ڕه‌چاوی گه‌لی كوردستان بكات”.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه بۆ په‌یامنێری پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌شكرد، “ئازارمان زۆر چه‌شتووه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین مانگ بێ موچه بوون كه ئه‌وان لایه‌نێك نه‌بوون له‌و كێشانه‌ی ڕوویانداوه، ده‌بێت موچه و بژێوی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكرێت”.