فراكسیۆنی یەكێتی كێشەكانی كەركوك دەباتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی پەرلەمانیان كردووەو دۆخی كەركوك و كێشەكانی ئەو پارێزگایان رادەستی كردووە.

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، وەك شاندێك لە فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان كردووەو چەندین پرسی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی و دۆخی كەركوكیان تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو سەردانەیاندا تەواوی كێشەكانی پارێزگای كەركوكیان رادەستی سەرۆكی پەرلەمان كردووەو حەلبوسیش جەختی لەدۆزینەوەی رێگە چارەی یاسایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كردوەتەوە.

پێشتریش فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانی فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیان كردو هەردولا تاوتوێی كێشەكانی كەركوكیان كرد.

ئەو هەوڵانەی فراكسیۆنی یەكێتی دوای ئەوە دێت، دوای دەستبەكاربوونی راكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك رەوشی پارێزگاكە رووی لە خراپی كرد، بوتەی هاوڵاتیانی كوردی دانیشتوی كەركوك غەدریان لێدەكرێت و مافەكانیان زەوت دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا