كۆمەڵ ناوی حزبەكەی گۆڕی و پاشگری ئیسلامییەكەی لابرد

پۆڵەتیك پرێس

كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ بەردەوامەو لە دواین پێشهاتیشدا ناوی حزبەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانەوە بۆ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گۆڕا، بەوەش كۆمەڵ پاشگری ئیسلامییەكەی لابرد.

پێشتریش هەر یەكە لە عەلی باپیر ئەمیر كۆمەڵا و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو حزبە ئاماژەیان بە لابردنی پاشگری ئیسلامی لە حزبەكەیان كردووە.

هاوكات بەشێك لە بەرپرسانی ئەو حزبەش پێش بەستنی كۆنگرە هۆشدارییاندا لەوەی نابێت بەهیچ شێوەیەك پاشگری ئیسلامی لاببرێت ئەگەرنا ئەوا ماڵئاوایی لە حزبەكەیان دەكەن.

لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەدا كە 18ی ئەم مانگە دەستی پێكرد، عەلی باپیر ئەمیری پێشووی كۆمەڵ بۆ جاری چوارەم و بەكۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بە كەسی یەكەمی حزب هەڵبژێردرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا