پۆتین و ئەردۆغان دۆخی قەرەباغ و سوریا و لیبیایان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكانی روسیاو توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداو هەردولا تاوتوێی پەرەسەندنەكانی قەرە باغ و بابەتی سەقامگیری سوریا و لیبیایان كرد.

سەرۆكایەتی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەریەكە لە پۆتین و ئەردۆغان باسیان لە كاری ناوەندی چاودێری لە ناوچەی قەرە باغ و سەقامگیری لە سوریا و لیبیا كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەردۆغان رایگەیاندووە شارەزایانی توركیا و روسیا دەتوانن لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانییەكانیان كۆببنەوە بۆ زیادكردنی كارایی پرۆژەكانی گواستنەوە لە ناوچەی قەرە باغ و بەپێیوستی زانیووە لە هەموو ناوچەكان هەوڵی هاوبەش زیاتر بكرێت بۆ مسۆگەركردنی بەردەوامی ئاگربەست.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردولا باسیان لەگرنگی چارەسەركردنی پرسی سوریا كردوەو جەختیان لەوەكردوەتەوە، نابێت دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە لیبیا لە دەست بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا