سودەکانی ئاوی جۆ بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

بێگومان بیستومانە کە بیرە یاخود ئاوی جۆ سودی هەیە بۆ تەندروستی لەش بە تایبەت گورچیلەکان ئاوی جۆ لە جۆی هاڕاو دروست دەکرێت، کە دانەوێڵەیەکی دوڵەمەندە بە ڤایتامین و کانزاکانی وەک ڤایتامین بی و ئاسن و کالسیۆم مەگنسیۆم، هەروەها دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمنیۆو ڕیشاڵە خۆ راکیەکان لێرەوە سودەکانی ئاوی جۆ دەخەینە ڕوو کە بریتین لە

١-چارەسەری هەوکردنی بۆری میز

ئاوی جۆ چارەسەرێکی سروشتیە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بۆری میز، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ میز کردن و دەرکردنی ژەهرەکانی جەستە، هەروەها گورچیلەکان پاک دەکاتەوەو بۆ چارەسەری سستی و بەرد و کلسی گورچیلە بەکار دەهێنرێت.

Image result for beer

 

٢-دابەزاندنی کێش

ئاوی جۆ سودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، بە هۆی زۆری پێکهاتە ڕیشاڵیەکانیەوە، دەتوانیت لە جیاتی ئاو و شەربەت بیخۆیتەوە بە کالۆری دەوڵەمەندە

 

٣-دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ و چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ، بە هۆی زۆری ڕیشاڵەکان تیایدا

Image result for beer

 

٤-پاراستنی تەندروستی دڵ

یەکێک لە سودەکانی ئاوی جۆ پاراستنی تەندروستی دڵە، بە هۆی ئەوەی ڕۆڵی هەیە لە ڕێگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی دەمارەکان

 

٥-پاراستنی تەندروستی کۆ ئەندامی هەرس

بە چآرەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ یارمەتیدانی کۆ ئەندامی هەرس، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونت بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن، لە کاتی توشبوون ت بە سکچون یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی دووبارە شلەکانی لەشت ڕێک بخاتەوە

 

٦-کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

بەهۆی بوونی ئەو ماددانەی تیایدایە، یارمەتی دابەزینی رێژەی گلۆکۆز دەدات، هەروەها ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە، ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەپارێزێت

 

٧-هەست کردن بە نوێبوونەوە

ئاوی جۆ یارمەتیدەرێکی باشە بە تایبەت لە هاویندا، لەش لە وشک بوونەوە دەپارێزێت

 

٨-تازەکردنەوەی پێست

بە هۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە، چرچ و لۆچی پێست دوا دەخات و خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا