بەرنامەی پارلەر دووبارە خزمەتگوزارییەکانی بەردەستە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی لە لایەن کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیاوە، پارلەر خزمەتگوزارییەکانی ڕاگیرا، بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە کارمەندەکانیان لایەنگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بوون، ڕایگەیاند کە دووبارە دەست بە کار دەکاتەوە.

بەرپرسانی پارلەر ڕایدەگەیەنن کە بەهۆی ئازادی ڕا دەربڕینەوە بەرنامەکەیان ڕاگیراوە، بە تۆمەتی ئەوەی توندوتیژی بڵاو کردۆتەوە لە ئەمریکادا

دواجار پارلەر بڕیاریدا هەژماری دۆناڵد ترەمپ بە ڕەسمی دابخات، بەڵام بە ڕێوبەرەکەی پێی وایە ئەگەر ئازادی ڕادەربڕین سنورداربکرێت ئەوا بەرنامەکە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی دانانرێت، پێویستە ڕێز لە ئاڵ و گۆڕکردنی بیرو ڕا بگیرێت

پارلەر ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، تا هەفتەی داهاتوو هیچ ئەندامێکی تازە ناتوانێت هەژمار دروست بکات تیایدا، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە دووبارە دەتوانن خزمەتگوزارییەکانی پارلەر بەکار بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا