پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند، “”ئیدانه‌ی كوشتنی 13 كه‌س له‌ڕۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌م”.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ئێستا له‌زینداندایه، له‌په‌یامێكدا كه له‌تویته‌ری خۆی بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت “ئیدانه‌ی كوشتنی 13 كه‌س له‌ڕۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه له‌ده‌ستی په‌كه‌كه بوون”.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وشداوه، “پرسه‌ی خۆم به كه‌سوكار و ئازیزانی ئه‌و دیلانه‌ی كوژران ده‌گه‌یه‌نم”.
ئه‌و قسانه‌ی ده‌میرتاش هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه كه كوشتنی سه‌ربازه دیله‌كانی به‌ده‌ستی گه‌ریلا ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازانه به بۆردوومانه‌كانی توركیا كوژران.