کۆلاجین چی بەسەر قژت دا دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆلاجین یەکێکە لەو ماددانەی کە چەندین پێکهاتەی تێدایە، کە ڕێگری لە وەرینی قژت دەکات و یارمەتی گەشە کردن و نوێ کردنەوەی قژت دەدات، بە هۆی ئەوەی کە ترشی ئەمینی تێدایە یارمەتیدەریکی زۆر باشە بۆ تەندروستی قژت.

سودەکانی کۆلاجین بۆ قژ

کۆلاجین ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە نوێکردنەوەو دروستکردنەوەی خانەدا، هەروەها یارمەتی بەهێز بوونی قژ و گەنج کردنەوەی پێست دەدات، لە ناوەوەی جەستە
کۆلاجین تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە، هەربۆیە یارمەتی تاڵەکانی قژ دەدات لە شکانەوەو وەرین دەیانپارێزێت
بوونی کۆلاجینی پێویست، یارمەتی بەهیزبوون و پڕبوونی قژدەدات و تاڵەکانی قژ ئەستوور دەکات.

هۆکارەکانی کەمی کۆلاجین

مرۆڤ لە تەمەنی ٣٠ سالیدا، بە شێوەیەکی گشتی رێژەی بەرهەم هێنانی کۆلاجین لە لەشیا کەم دەبێتەوە، دابەزینی ئاستی کۆلاجینیش لە لەشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ تەندروستی قژ، هەروەها چەندین هۆکاریتری هەیە لەوانە بریتین لە

-بەرکەوتنی لە ڕادەبەدەری تیشكی خۆر

-کەمی ماددەی ئاسن

-نا هاوسەنگی هۆرمۆنەکان

-کەمی ڤایتامین دی

-بەکارهێنانی خواردنەوە کهولیەکان

دەتوانین لە رێگەی ئەم خواردنانەوە کۆلاجینمان بۆ پێیست و قژ دەست بکەوێ
میوەو سەوزەکان وەک سێوی سور و بیبەری سور و هەروەها ئەو بابەتانەیتر کە ڤایتامین سی یان تێدایە
گۆشتیەکانیش وەک مریشک، مریشک خواردنە دەریاییەکان یارمەتیدەرێکی باشی دروست کرندی کۆلاجینن بۆ قژ، ڕێگە کە وەرینی قژ دەگرن دەتوانیت لە ڕێگەی کەپسولیشەوە وەری بگریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا