پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌یان كه‌س له چالاكوانان و هاووڵاتیانی شاری به‌غدا دژی له‌شكركێشی و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی عێراق ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌به‌غدا، ده‌یان چالاكوان و هاووڵاتی ده‌ستیان به خۆپیشاندان دژ به هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا له خاكی عێراق كرد.
ئه‌و چالاكوانانه داوایانكرد به گوێره‌ی یاسای كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كان له عێراق، توركیاش ناچار بكرێت خاكی ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت، هاوكات داوایان له حكومه‌تی عێراق كرد، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی توركیا بداته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه له‌ناوچه‌ی وه‌زیرییه‌ی به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا له عێراق ده‌كه‌ن.