وڵاتانی زلهێز لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی زلهێز ئاڵنگارییەكانی جیهان و هێرشەكەی سەر شاری هەولێر تاوتوێدەكەن.

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا دەكات و ئاڵنگارییە جیهانییە هاوبەشەكان و پرسی هێرشە موشەكییەكانی سەر شاری هەولێر تاوتوێدەكەن.

پێشتر لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا هەریەكە لەو وڵاتە ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێریان كرد و جەختیانكردەوە لەوەی، بەرانبەر ئەو هێرشە بێدەنگ نابن.

شەوی دوو شەممەی رابردوو لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا ئاراستەی شاری هەولێر كراو هێرشەكەش ژیانی گیانی ‌و مادیشی بەدواوە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا