پۆڵەتیك پرێس
پارێزگاری نوێی هەولێر ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ مەرسوومی دەستبەكاربوونم دەردەچێت و سوێندی یاسای دەخۆم، بەڵام بەرپرسیارێتیه‌كی گەوره‌م لە ئەستۆ دایە”.
ئومێد خۆشناو كه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پارێزگاری نوێ ده‌نگی پێدراوه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،”خزمەتكارێكی هەولێر دەبم و بەڵێن دەدەم كە خزمەتی هەولێرییەكان بكەم”.
وتیشی، “ئه‌مڕۆ مەرسوومی دەستبەكاربوونم دەردەچێت و سوێندی یاسای دەخۆم، بەڵام بەرپرسیارێتیه‌كی گەوره‌م لە ئەستۆ دایە”.
ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە بە دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو وەك 42مین پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
ئومێد خۆشناو دوو خول لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، له‌پاش كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی خۆشناویان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی فرسه‌ت سۆفی ڕاسپارد.