وڵاتی بێ دەنگی

ئەم بەڵا یە چیە رووی تێ كردووین ؟؟
ئەبێت هیچ نەڵێن ، ئەبێت بێ دەنگ بین ، ئاخر ئەبێت بترسین لە گروپی مێسنجەر و وەتس ئەپ و ڤایبەر ، لە نوسەرەوە ئەمان كاتە تیرۆریست .

لە خەم خۆری خاك و نیشتیمانەوە ئەمان كاتە دوژمن و تیرۆریست .

نەكەن نامەیەك وەڵام بدەنەوە ، نەكەن لایكێك بكەن بۆ نوسینێك ؟؟

ئەوان ئێمەیان ئەوێت بێ دەنگ بین ، زۆر نەرۆن باسی خەمی گشتی بكەن ، تەنها بۆمان هەیە دەسكەوتەكان باس كەین ، هەموو ئازارەكان بە خۆشی و سەفاوە باس بكەین .

نەكەن پرسیار بكەن ، نەكەن باسی گرفتەكان بكەن ، سبەی لە دادگا لێت ئەپرسنەوە ؟؟؟

چۆن داوای موچەت كرد ؟ چۆن باست لە دەربار كرد ، سەركردەی ووڵات بۆت نیە باس بكەی ، ئێوە تابووری پێنجن ، ئێوە تیرۆریستن !!!!

نەك پرسیار بكەن ، خەونیش بۆتان نیە ببینن ….كە خەبەرتان بوەوە ، بڵێن ئەوە چی بوو ، خوا بمان گرێت ئەم خەوە دەغەزارە چی بوو بینیمان .

خۆزگە ئەم پێشكەوتنی تەكەنۆلۆجیایە لە ووڵاتی ئێمە نە ئەما ، ئاخر بە پەنمان ئەدات .

وڵات ئەبێت بێ دەنگ بێت ، هیچ نوزەیەك نابێت ببێت ، نەوت ئەنێرێت بۆ بەغداد یان نا تۆ بۆت نیە

بپرسی ،سەركردەمان لە هەموو خەم خۆرترە ، موچە دواكەوت بڵێ شوكر بۆ خوا ئێمە بەرگەی هەموو شت ئەگرین بەس سەركردەمان ساخ و سەلامەت بێت.

ئەوەتی دونیا هەیە عەوام هەر بووەو ئەبێت بێ دەنگ بین ….

ئەوەتا چاكسازی ئەكرێت ئیتر پرسیاری چی ئەكەن . مێسنجەر بۆتە مەنزڵگای چاكسازی ؟؟؟؟

گومان بۆ ئەكەن ، ئەوەتا بەغداد مافمان ناداتێ ، ئێوە بۆ پرسیار ئەكەن ، ئەوانەی گومان ئەكەن ئەبێت دادگایی بكرێت .

ببورن ئەو رۆژە چوومە خۆ پیشاندانێك ، ببورە نەم پرسی كوا مۆڵەتەكە ، دەستم هەڵوەرێ نەم كرد وێنەكان خۆم بیهێنم ، ئەزانم وێنەتان زۆر گرتین بۆ كاتی دادگا ؟؟؟

ئەوترێت بۆ خۆ پارێزی لە كۆرۆنا باشترین كار بێ دەنگیە ؟؟؟؟

لەم دەڤەرە ئاوێنە و هاووڵاتی لە دایك بوو !!!
كە چوونە ئەوبەر مۆبایلەكەت زۆرینەی شت بسرەوە ، تەنها لایكی گۆرانی بهێڵنەوە ، گروپەكان جێ بهێڵە..

دەست خۆشی بنێرە بۆ ئەو خانمە كە جوانكاریەكەی وا كردووە گۆرانی شاعیر لە ژ ێر پەچەوە ئەو هۆنراوە جوانەی نوسی ، گەر بمایە ئەبوایە ئێستا چی بۆ ئەم خانمانە بنوسێت ؟؟؟ لایكت لەوە تێ نەپەرێت .

بێ دەنگ بن ، ئەوە قسەی سەركردە پر حیكمەتەكانن ، ووڵات بدەنە دەست سەركردەكان .

نەتان بیستووە كە وەسفی كەسێك ئەكرێت ئەووترێت زۆر بێ دەنگە ، نەتان بیستووە كە باسی جوانی خانمێك ئەكرێت ئەوترێت زۆر بە ویقار و بێ دەنگ و شەرمنە …..

زۆر حەزتان لە قسەیە بە هێمنی بچنە شوێنیك دوور لە چاوی خەڵك و دەزگاكان ، زۆر باش ئەبێت مۆبایلەكان بكوژێننەوە ، بە بادە خۆتان مەست كرد ، گەر قسەیەك تان كرد پرسیارێكتان كرد ، دواتر بڵێن خوا ئەم بادیە بگرێت ، بە پەنی داین و دەردە دڵێكمان كرد.

بێ دەنگ بن …..
ئەمە دوا قسەی ووتە بێژ بوو …

بێ دەنگ بن …
ئەمە دواقسەی كۆبوونەوەی دەڤەری ئەو بەر بوو ، ئەوان خەریكی خۆپارێزی هاووڵاتیانن ….

بێ دەنگ بن …
ئەمە دوا دروشمی قۆناغەكەیە .

سەردار قادر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا