ئایا کەمی ڤایتامین D3 دەبێتە هۆی مردن؟

ئەم بابەتە 10 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ڤایتامین D3یەکێکە لەو ڤایتامینانەی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەهێز بوونی ئێسک چونکە کالسیۆمێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت دەتوانین لە ڕێگەی خواردنە جۆراوجۆرەکانەوە دەستمان بکەوێت، سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، کەمی ڤایتامین D3دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک و ئێسکە نەرمە.

جگە لەوەی کە لە هەندێک خواردنەوە دەستمان دەکوێت، لە ڕێگەی تیشکی خۆریشەوە جەستە بە شێوەیەکی سروشتی دەستی دەکەوێت، ٢٠بۆ٦٠ng/mLبە ڕێژەیەکی تەندروست دادەنرێت لە کەسانی ئاساییدا

نیشانەکانی کەمی ڤایتامین D3بریتییە لەمانە

-ماندوبوون

-ئازاری ئێسک و جومگەکان

-ئازاری ماسولکەو هەست کردن بە بێ هێزی

-کەمبوونەوەی سەرنج دان

-سەرئێشەیەکی زۆر

-قەبزی یاخود سکچوون

-هەست کردن بە نا ئارامی لە کاتی خەوتن

هەروەها ئەگەر هاتوو ڕێژەی ئەم ڤایتامینە زیاتر لە رێژەی ئاسایی خۆی کەم بۆوە لەوانەیە، ببێتە هۆی مردنی کەسەکە بە نەخۆشی دڵ یاخود توشبوون بە شێر پەنجە ، هەروەها توشبوون بە ڕەبۆ بە تایبەت لە منداڵاندا
هەندێک کات لەگەڵ ئەوەی کەمی ڤایتامینەکەت هەیە بەڵام، نیشانەکانت تیادا دەرناکەوێت بۆیە پێویستە لە ڕێی پشکنینی پزیشکیەوە ئاگاداری تەندروستیت بیت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک