داستان بەرزان کتێبی (بەرلین .. کتێبی پەناهەندەیی من) بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نووسەر و شاعیر داستان بەرزان نوێترین کتێبی بە ناوی (بەرلین .. کتێبی پەناهەندەیی من) بڵاو دەکاتەوە .

لەبارەی یاداشتەڕۆمانەکەیەوە داستان بەرزان بۆ بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس وتی: بەرلین شێوە ئیشکردنێکی دیکەی منە، جیاواز لە شیعر و چیرۆک، کە پێشتر لە کتێبی ١٩٨٧ وە دەست پێدەکات و ئەمە دووەم هەنگاوی ئەو ئەزموونەیە، لەم تەرزە کارکردنەدا خەریکم بەدوای خۆمدا دەگەڕێم، خۆمێک کە چیتر بزربووە و دەمەوێت بەمجۆرە بەدەستی بهێنمەوە. بەدەستهێنانەوەیەکی خەیاڵی.

وتیشی: کارکردن لە (بەرلین)دا یەکجار دژواربوو، چونکە خراپتر لە هەوڵی یەکەم دەستم بە ناوەوەی خۆمدا کرد و دڵڕەقاتەتر ئازاری خۆممدا، بە ڕادەیەک ئێستا هەست بە جێگەی ئەو برینانە ئەکەم کە بۆ نووسینی بەرلین لە کیانی خۆمدا کولاندمنەوە و ماندوویان کردووم.

داستان بەرزان دەشڵێت: لە ماوەیەکی نزیکدا بەرلین دەبێتە کتێب و چیتر من کارم بەسەریەوە نامێنێت، ئەوە من دەرباز دەکات و تاکو ماوەیەکیش ئارام، بە هیوام نەبێتە مایەی وەڕسکردنی کەس لە خوێنەرانی.

ئەم یاداشتەڕۆمانە دیزاینی بەرگی لەلایەن زاری-یەوە بۆ کراوەو دیزاینی تێکست ڕەنجدەر جەبار ئەنجامیداوە، لەلایەن (ناوەندی ڕەهەند)ەوە بڵاودەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا