نرخی نەوت بەرزترین ئاست تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 17 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی چوارشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 60 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلارو 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەو نرخەی ئێستای نەوت بەرزترین ئاستی نرخە لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە تاوەكو ئێستا، ساڵی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا