سودەکانی زەیتی جەرجیر بۆ قژ

ئەم بابەتە 14 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

زەیتی جەرجیر یەکێکە لەو زەیتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، سودێکی زۆری بۆ وشکبون و ڕوتانەوەی قژ هەیە، بریقە بە قژ دەدات و درێژی دەکاتەوە، ئەم زەیتە لە سەوزەی جەرجیر دروست دەکرێت کە بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکان زیاد دەکات.

سودەکانی زەیتی جەرجیر بۆ قژ:
-سوڕی خوێن چالاک دەکات.
-پێستی سەر لە وشکبون دەپارێزێت و ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ دەکات.
-یارمەتی گەشەی قژ دەدات.
-یارمەتی نەهێشتنی کڕێش دەدات.
-یارمەتی بەهێزکردنی قژ دەدات.

شێوازی بەکارهێنانی زەیتی جەرجیر، ڕێژەیەکی گونجاو بەپێی درێژی و کورتی قژەکە گەرم دەکەیت، لە پێستی سەر و هەموو قژەکەی دەدەیت، دواتر بە نایلۆنی تایبەت قژەکە دەپێچیتەوە بۆ ماوەی ١:٣٠ کاتژمێر بۆ ٢ کاتژمێر، پاشان بە ئاوی گەرم و بڕێکی زۆر کەم شامپۆ قژەکە دەشۆیت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش دەتوانیت هەفتەی سێ جار بەکاریبهێنیت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک