پێویستە دادگا چۆنبێت‌و چی بكات؟

دەستەڵاتی دادوەری یەكێكە لەدەستەڵاتە بەرز و پیرۆزەكان، لەگەڵ دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن ھاوتان،

بەڵام دەستەڵاتی دادوەری بە عورف و عاداتبێ، یاخود بە لایەنە یٔاینیەكەی یاخود بە پێی یاسا لە ھەموو بارەكاندا، جەخت لەوە دەكرێتەوە دادگا و دادوەر دەبێ، یەكسان (عادل بێ),سەربەخۆبێ، وەك خوای گەورە لە قوریٔانی پیرۆزیشدا دەفەرموێ( إِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ).

لە ھەرێمی كوردستان بەدرێژای ماوەی ڕابردوو، لێرە و لەوێ گوێ بیستی ووشەی(حەق نەبوو، غەدریان كرد و حوكمێكی نادرووستە) دەبین لە لایەنی دادوەریی لە سەپاندنی یاسا و دەركردنی بەشێك لە بڕیارەكان، یٔەمەش بەزەقی رەنگدەداتەوە لە بێلایەن نەبوونی دادوەران و سەربەخۆ نەبوونی دادگا، ڕەنگە زۆر جار بەھۆی ناكۆكی لە بیروڕا و جیاوازی حزبی، بكرێتە بەھانەی درووست نەبوونی بڕیار، یاخود بەدرووستی نەبیندرێ، بەھۆكاری یٔەوەی ھەر یەكەیان لە ژێر كاریگەری و خواستی حزبێكی جیاوازن، لەسەرووی خۆیان.

دادگا و دادوەران و داواكاری گشتی، تەواوی بەشداربوانی دادگا، كە یارمەتیدەر دەبن لە دەركردنی بڕیار، ھەمیشە ھەوڵ دەدەن باشترین بڕیار و درووسترین بڕیار بدەن، بۆ پارستنی شكۆێ دادگا و بەجێھێنانی داوای خوای گەورە و پارستنی كەسایەتی خۆیان وەك دادوەر بەرز ڕاگرتنی یٔەركە پیرۆزەكەیان، یٔەگەر ھاتوو زۆریان لێ نەكرێ و ناچار نەكرێن بەپێدانی بەڵگەی یاسایی، یابەڵگەی درووست كراو بەرنامە بۆدارێژراو.

لەم حاڵەتەدا، لەژێر فشارو بڕیاری سەرویان، دادوەر ناچار دەكرێ بڕیارێكی یاسای و بە بەڵگەی یٔامادەكراو یان ھەر ھۆكارێكی دیكە بۆ بەرژەوەندی بڕیار بەدەستان یەكلا بكاتەوە.

جیا لەوەی دادوەر ناچار دەكرێ، پیرۆزی لە كارەكەی لەدەست بدا، دەخرێتە بارێكی دەروونی خراپیش كە بێگومان كاریگەری لەسەر كەیسەكانی دواتریش جێدەھێڵێت و متمانەش بە دادگا لەدەست دەدرێ.

لەھەموو بارودۆخێك، دادگا سەربەخۆیی و بێلایەنی پێویستە، لەبەر چەندین ھۆكارێك؛

•بەدەست ھێنانی متمانەی خەڵك.
• درووستی لەبڕیاردان، نەكەوێتە ھیچ كاریگەریەكی حزبی.
• بۆھاوتا بوون لەگەڵ تەواوی دادگا جیھانیەكان.
• بۆ لەناو نەچوونی كەسایەتی دادوەر و لەكەدار نەكردنی دادگا.
• بۆ هێشتنەوەی باوەڕ و متمانە بوون بە دەسەڵاتی دادوەری.

بەرچاوڕوونی وریایی پێویستە لە ھەموو كەیسێك لەسەر ووتەكانی تۆمەتبار چونكە، تۆمەتبار ھەتا بتوانێ و توانای ھەبێ ڕەتی دەكاتەوە نكۆڵی دەكات لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی.

دەركردنی ھەندێك بڕیار سەپاندنی سزای زیندانی بە چەندین ساڵ! بۆ بەشك لە چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان، بەتەواوی بەزەقی نادادپەروەری پێوەدیاربوو، ھەم لە مادە یاسایەكەی، ھەمیش لە خێرا دەركردنی بڕیارەكە، زیاتر دەمانخاتە گومان و بەرەو باوەڕێكمان دەبەن كە بڵێن ڕاستە، دادگا سەرەوەری و سەربەخۆیی خۆی لەدەستداوە!

پێویستە لەسەر كەسوكاری زیندانیان، تا یٔەو كاتەی لەبەر دەستیانە كە مانگێكە، داوای تەمیز كردنی بڕیارەكە پێشكەش بكەن، وكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، نوسەران، رۆشنبیران، پارێزەران، دادوەران، رێخراوەكانی مافی مرۆڤ بچوكترین پێشێلكاریەكی یاسایی لەو هەرێمە قبوڵ نەكەن.

گەرمیان خالید گڕاوی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا