پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر یاریگای خۆی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك بله یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ره‌نسی دۆرا.
شكست بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه‌ك هه‌مووان ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه ئاسایی نییه ئه‌و تیپه دوو ساڵه هه‌یبه‌تی له خولی چامپیۆنسلیگ نه‌ماوه و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ تووشی دۆراندن ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش به هه‌رحاڵ له هه‌مووی گرنگتر له یارییه‌كه‌دا كیلیان مباپی توانی سێ گۆڵ له یانه‌ی بلوگرانه بكات واته هاتریك، كه ئه‌م هێرشبه‌ره له ئێستا خه‌ریكه رووبكات و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و دوای یارییه‌كه وتی:
راستی زۆر دڵخۆشم، چونکە بۆ ئێمە یارییەکی گرنگ بوو، هه‌روه‌ها بۆ بردنەوە هاتبووینە کامپ ن‌و، ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و مایەی شانازی بوو، ئێستا بیر لە یاریی داهاتوو دەکەینەوە له خولی فه‌ره‌نسی.
هه‌روه‌ها زیاتر وتی:
“ئه‌مشه‌و له‌یاد ناكه‌ین، بەڵام هێشتا هیچمان بەدەست نەهێناوە، زۆر دڵخۆشم، هەمیشە چاوەڕێی باشترین دەکەم، ئەوەی ئەمشەو کردم، دەستکەوتێکی بێوێنەیە، بەڵام هەرگیز لە یاریگادا خۆم نەشاردووەتەوە، ئێستاش پاداشتی کار كاره‌كانم به‌ده‌ست دێنم، راستی گه‌مژە دەبم لەسەر بنەمای یەک یاریی بڕیار لەسەر داهاتووم بدەن، ئەوە پرسێکی پلانڕێژی درێژخایەنه و پێویسته بیری زیاتری لێبیكه‌مه‌وه.