حوكمدانی زیندانیانی بادینان و ئێمە

دەسەڵاتی ئێكسپایەری حوكمڕانی، ڕۆشنبیری لەخۆبایی، ڕۆژنامەنوسی كڕدراو، مامۆستای زانكۆی گەمژە، نوسەری دەرباری حیزب، مەلای فرۆشراو، گەنجی مەستكراو بەتەكنەلۆژیا و ماددەی هۆشبەر، كاسبكاری بێ كاسبیكراوی بێدەنگ، پەرلەمانتاری فشەكەر، ئیسلامی درۆزن لەگەڵ خواو خەڵك، شوعی وەك كەری ناو جۆگە، عەلمانی روو ڕەش بەعەلمانیەت، بازرگانی هەڵتۆقیوی خوێڕی، هاوسەرۆكانی وەك شێرە بەفرینە، ئۆپۆزیسیۆنی ساختەی جادوگەر، وەزیرە نامەردەكانی حكومەت، دادوەرە دۆڕاوەكانی بارەگای خوا، شاعیری درۆ و زوڵم، یاساناسی جەبان و ترسنۆك، مامۆستای بێ پەیام و خەوتوو، چالاكوانی مەدەنی پۆست پەرست، كادیری شەلاتی حیزب، پۆلیس و پێشمەرگەو ئاسایشی پاسەوانی سۆزانییەكان، نەتەوەپەرستی دووڕوو، پزیشكی بازرگانی خوێن، هونەرمەندی مێبازو خەسێندراو لەهەڵوێست….

ئەگەر پێتان وایە كڵاوگرتنی خۆتان، چركەیەك لەتەمەنتان زیاد دەكات! یا پێتان وایە بێدەنگیتان زوڵم لەناو دەبات! یا پێتان وایە ئێوە ماڵ و منداڵتان هەیەو بەرپرسیارێتی ئەوانتان لەسەر شانە! یا پێتان وایە هێزی ئەو دەسەڵاتە گەیشتۆتە لوتكەو ئیدی هیچ بایەك نایانلەرزێنێت، ئەوا دڵنیابن لەگەمژەیەك زیاتر نین….

ئەوان زۆر بێهێزن تەنانەت بەرگەی سوپای مێرولەو لەشكری پەپولەش ناگرن… ئەوان هێندە بێهێزو دۆڕاون لەهەموو شتێك دەترسن، تەنانەت لەسێبەری پاسەوانەكانی خۆشیان…

هیچی دیكەم نییە تەنیا ئەو چەند وشەیەی كامەران محەمەد دەمەوێت لێرە دووبارەی بكەمەوە…

شیعری زیندوو، كات و شوێن و سێرە ناناسێت، ئەمە بۆیە دەشێت ھەمان شیعر دوای سەد ساڵ، لە شوێنێكی تر، بۆ كەسێكی دیكە، یان بابەتێكی ھاوشێوە بگوترێتەوە، بۆ نمونە ئەو شیعرەی شێخی ھەجوو، كاك رەسول سولتانی كە بۆ وەزیری دادی ئێرانی نوسیوە، منیش ئەوە بۆ هەموو ئەوانەی بەوشەیەكیش بەشداربوون لەحوكمدانی زیندانیانی بادینان دەنێرم:

لە پێنووس و كتێب و دەفتەر و عیلم و سەوادت بەم
لە كوێیە عەدل و دادی تۆ وەزیری داد، لە (دادت) بەم”

ئیبراهیم عەلی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا