پۆڵه‌تیك پرێس:
گرووپی “سەرایا ئەولیای دەم” به‌رپرسیارێتی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری هه‌ولێری خسته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌ڵێت “له‌ناو خاكی هه‌رێم و شه‌قامه‌كان بونمان هه‌یه”.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا “سەرایا ئەولیای دەم” ده‌ڵێت، “هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نێو خاكه‌كه‌ی خۆی، تا له‌وێ بنكه‌ی سه‌ربازیی بكه‌نه‌وه”.
ده‌شڵێت، له‌هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا ئەوان دەیانتوانی و ده‌توانن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکەنە ئامانج، به‌ڵام خۆیان به “دۆستی خەڵکی هەرێمی کوردستان” ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن “لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئوتێل و شەقامەکانی هەولێر بوونیان هەیە، دەتوانن کردەوه‌ی سەربازی ئەنجامبدەن، بەڵام ئەو کارە ناکەن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و گروپه “لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هەولێر مووشەکمان هەڵگرتووە و هەرکاتێک ویستمان دەتوانین بەکاریبهێنین”.