پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له قۆناغی 16 گرنگترین یاریی ئه‌و قۆناغه له‌نێوان هه‌ردوو یانه به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و پاریسان جێرمانی فه‌ره‌نسی له كاتژمێر 11ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر لایه‌نه باش و خراپه‌كانی هه‌ردوو یانه‌كه، یاخود چه‌كه به‌هێزه‌كانی هه‌ردوو تیپ ده‌خه‌ینه‌روو.
ئه‌م یارییه هه‌ردوو یانه‌كه یاریزانی پێكراوین هه‌یه، به تایبه‌تی یانه‌ی پاریسان جێرمان نیماری یاریی نه‌كات، به‌ڵام یاركه‌ری دیكه‌ی باشی هه‌یه و ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه ئاستێكی باش پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، ئه‌نجامی یارییه‌كه تا یه‌كسان بوون له‌سه‌ر یاریگای به‌رشه‌لۆنه بۆ پاریس باشه، چونكه له یاریی گه‌رانه‌وه ده‌توانێت دوای هاتنه‌وه‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بۆ لێواری مه‌رگ ببات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریی ناكه‌ن زۆر كاریگه‌ری نییه بۆ پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه، جگه له پیكی كه ئه‌ویش مه‌شقی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا كردووه. یاریزانه پێكراوه‌كانی به‌رشه بریتین له ئاراوخۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، کۆتینیۆ و ئانسۆ فاتی. ماوه‌ی زیاتر له 37ساڵە هیچ یانەیەکی فەرەنسی لەنیو کامپ ن‌و لە به‌رشه‌ی نەبردووەتەوە کە ئەوکاتە میتس بە 4به1 یارییەکەی لێ بردەوە.
خاڵی هێزی پاریسان پۆچێتینهۆی راهێنه‌ر و مباپی هێرشبه‌رێتی، راهێنه‌ره‌كه فكره‌ی یاریكرنی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه نزیكه و ئاستی خوێندنه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كه به‌رزه، هه‌روه‌ها مباپی چه‌ك‌ێكی كاریگه‌ره بۆ تیپه‌كه‌ی، چونكه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه و به ئاسانی ده‌توانێت به‌رگری لاوازی به‌رشه‌لۆنه بخاته هه‌ڵه‌وه.
خاڵی به‌هێزی به‌رشه‌لۆنه بێگومان میسی و ئه‌و چه‌ند یارییه تیپه‌كه بردویانه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش وریه‌كی به‌رز و باشی پێدان، به تایبه‌تی له‌سه‌ر شێوه یاریكرنی به‌كۆمه‌ڵ و جوڵه‌كانیان له یاریگادا و سوود وه‌رگرتن له یاریی نه‌كردنی نیمار و پێكان زۆره‌كانی پاریس.
هه‌وراز كاوه