بڕیاری دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەرچوو

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی گەندەڵی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەركرد.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نۆفڵ عاكوب پارێزگاری پێشوتری نەینەوا بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەركردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای بڕیاری دەستگیركردنی، هاوكات لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ نۆفڵ عاكوب بەردەوامی دەبێت.

بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری پێشووی نەینەوا بە پشت بەستن بە لێكۆڵینەوەكانی لیژنەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بووە كە 15 دۆسیەی لەسەر كراوەتەوە.

رۆژی 11ی نیسانی 2019 نۆفڵ عاكوب پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بەتۆمەتی گەندەڵی و دیارنەمانی زیاتر لە 76 ملیار دینار دەستگیركرا، دواتریش چەندین دانیشتن بۆ داگایكردنی بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا