هۆشداری لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی مۆبایل دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

چەندین بەرنامەی خراپ هەیە، زیان بە مۆبایلەکان دەگەیەنێت و سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکەوە دەکات وەک، وینەگرتن، ڤیدیۆکردن و کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ناو مۆبایلەکە، بۆیە پێش ریگەپێدان بۆ دابەزینی هەر بەرنامەیەک پێویستە زانیاری تەواو لەسەر بەرنامەکە بزانرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، مەترسی زۆر لەسەر خاوەنی ئەو مۆبایلانەیە کە سیستمی Android OS بەکاردەهێنن، بۆیە هەرکاتێک گۆڕانکاری لە
مۆبایلەکەتدا ڕوویدا یان شەحنی مۆبایلەکە بەبەردەوامی زوو دابەزی، مۆبایلەکە خاوبوەوە و گەرم بوو، بەرنامە لەخۆیەوە دابەزی، لەم کاتەدا لەوانەیە ڤایرۆس هاتبێتە ناو مۆبایلەکەوە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەوانەدا نامەیەک گەیشت بۆ چونەناو بەرنامەکانەوە، ئەوا چاودێری کردنەکە هیچ گومانی تێدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا