پلانەكەی توركیا و ئەنجامەكەی گارە

هێرشی ئەم جارەی توركیا بۆ چیای گارە دەمێك بوو پلانی بۆ داڕێژرابوو بۆ ئەنجدامدان و جێ بەجێكردنی پلانەكەش خولووسی ئاكار سەردانی بەغداد و هەولێری كرد و ئەم بابەتەی لەگەڵ هەردوولا باسكرد ، ئەوكات عێراق بەشێوەیەكی توند و كۆتایی ڕەتینەكردەوە بەڵام بەڵێی بەشداری كردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێنەدان لەگەڵ ئەمەشدا كۆمەڵێك داواكاری و ڕەخنەشی لە ڕێگای ئاكارەوە ڕووبەڕووی ئەنقەرە كردەوە ، بۆ توركیا گرینگ بوو عێراق بەشداری هێرشەكەی بكردبا بەڵام لەوە گرینگتر ئەوە بوو دژی هێرشەكە نەوەستێ و هەڵوێستی نێوخۆیی و دەرەكی وەرنەگرێ هەر وەكو بینیشمان عێراق نەك هەر بەشدار نەبوو بەڵكو ناڕەزاییشی دەربڕی ، ڕاستە پەرچەكرداری وەرنەگرت دیارە ئەمەش كۆمەڵێك هۆكاری خۆی هەیەو لێرەدا خاڵی باس نیە ، سەبارەت بە هەولێریشبێ گومان لەهەمان پلان و بابەت ئاگاداربوو وەلێ پارتی ئەمجارەیان بۆچوونی جیاوازبوو لەلایەك دركی بەگۆڕانكارییەكان كردبوو لەلایەكیتریش باش دەیزانی توركیا لەم هێرشەی سەركەوتوو نابێ ، ئەمە جگە لەوەی پارتی بەجۆرێك لە جۆرەكان لە ئێستادا لە توركیا نیگەران و لە پاشەكشەیە بۆ ئەمەش هەم هۆكاری ناوەخۆیی هەیە هەم دەرەكی ، جۆرێك لە تۆڵەی بابەتی ڕیفراندۆم و سزای ئابووری و ڕێكەوتنە 50 ساڵیەكشی پێوە دیارە ، هەر بۆیە بەئاسانی نەچووە ژێرباری داواو داخوازییەكانی توركیا ، دەریشكەوت لەكاتی دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆسەر گارە ووتە بێژی فەرمی پارتی ڕایگەیاند ئێمە نابینە بەشێك لەم شەڕە و پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ، ڕەنگە پارتی هەندێك هاوكاری لۆجەستی توركیای كردبێ وەلێ خواست و پێشبینی توركیا زور لەوە زیاتربوو كە لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكە بینیمان ،

سەرئەنجام توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی ئەنجامدا خوێندنەوەی جۆاروجۆر بۆ ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە دەكرێت وەك ئەوەی كە دەڵێن بەمەبەسی ڕزگاركردنی 13 گیراوەكەی خۆی بووە ، یان بە مەبەسی دووركەوتنەوەی مەترسیەكانی هێرش و پەلاماری PKK و پاراستنی ئاسایشی خاكی توركیا بووبێ ، نەخێر لە ڕاستیدا ئەمانە هیچیان دروست نین بەڵكو هەردووكیان بیانوون بۆ ئامانجێكی لەمێژینەو نەخشە بۆ كێشراو ئەویش داگیركردنی باشوور و لەباربردنی ئەزموونی هەرێم و دواتریش لكاندنی باشوورە بە دەوڵەتی توركیاوە ، پلانەكەی توركیا هەر گارە نەیەو كۆتایشی نەهاتووە بەڵكو ڕاسەیەكە ئەوەیە توركیان لەم ئۆپەراسیۆنە زۆر بە سەختی تێكشكاوەو تا ئاستێك تووشی شۆك و هیستریا بوون ، پلانەكە لەوە فراوانترو گەورەترە چیای شەنگال و شارۆچكەكەشی بەشێكی گرینگی ئەم پلانەیە بەڵام ئەمیان قۆناغی دووەم بوو واتە دوای سەركەوتنیان لە گارە ئینجا بۆ ئەوێ هەر وەكو پێشتریش ئەردۆگان بەئاشكرا ڕایگەیاند ڕەنگە شەوێك لەناكاو بچینە ناو شەنگال بەڵام وەك دەركەوت بارودۆخەكە بە جۆرێكی تر بوو هەروەك ئەوەی كە دەڵێن بەبۆنی كەباب چوو كەچی كەر داغكردن بوو ، هەربۆیە دوای چوار ڕۆژ توركیا بەفەرمی كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕاگەیاند هەر وەك ئەوەی ئۆپەراسیۆنەكە تەنەها بۆ چوار ڕۆژبووبێ و ئامانجەكانی خۆیشی بەدەست هێنابێ ، باسیش لەوە دەكات كە گوایە PKK تەواوی زیندانەكانی گوللەباران كردووە بۆیە كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكە هاتووە ، ئەوەی لێرەدا گرینگە هەر ئەوە نیە توركیا لەم ئۆپەراسیۆنە تێكشاوە بەڵكو كۆمەڵێك كێشەی تری بۆ دروست بوو وەك كاردانەوەی شەقامی عێراقی و كوردستانی و بەرامبەر بە هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر هەرێم و تووڕەیی و گەلانی توركیا لەم ئابڕوو چوون و دەنگ هەڵبڕینی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆن و شكانی شكۆی سوپای توركیا و لووت بەزی ئەردۆگان و دابەزینی ئاستی جەماوەری AKP ، هەر بۆیەش هیستریا ئاسا ئەمڕۆ جۆرێك لە ڕەشبگیری و هەڵكوتان و تاوانكاری لە توركیا ئەنجام دراوەو وەكو كاردانەوەو تۆڵەكردنەوەی شكستەكە ئەمڕۆ 817 ئەندامی HDP یان دەستگیر كردوەو بەردەوامیشە ، ئەمە جگە لەوەی توركیا دەخوازی بەم سیناریۆیە چەند مەرامێك بگەینێ

یەكەم وای پیشان دەدات گوایە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەكە تەنها بۆ ڕزگاركردنی زیندانەكان بووە بەڵام كاتێك كەوا PKK دیلەكان بكوژێ ئیتر ئەو چیبكات كە بەزیندوویی ڕزگاری نەكردوون ،

دووەم دەیەوێ لە لای ڕای گشی و شەقامی توركیاو لایەنە سیاسیەكان PKK ناشیرین تر بكات و ڕەوایی بداتە هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی لە كاتێكدا زۆرێك لە لایەنە سیاسیەكانی توركیا بەئاشكرا دژی شەڕ و ئۆپەراسیۆنەكانی ئەردۆگان دەنگیان هەڵبڕیووە ،

سێیەم هەوڵدەدات بەڕای گشتی جیهان بڵێ ئەوەتا PKK هێزێكی تیرۆرستەو دیل دەكوژێ بەتایبەت لەم كات و ساتەی دوای هاتنی جۆ باین و تووڕەیی ڕۆژئاوا لە سیاسەتەكانی ئەردۆگان ، لێرەدا ئەوەی كە گرینگە هەر ئەوە نیە توركیا بەچوار ڕۆژ تێكشاو بە ڕیسوایی بۆی دەرچوو ، بەڵكو لەوە گرینگتر ئەوەیە پلانی دووەم و خەونە لەمێژینەكەی ئەگەر ئەستەمیش نەبووبێ ئەوا لە ئێستادا پوچەڵ بۆوەو ڕیسەكەی لێ بۆوە بە خوری ، ئەویش بە كۆنتڕۆل نەكرنی گارەو دواتریش هاتنی هێزێكی زۆری عێراق بۆ شەنگال و جۆرێك لە پەیوەندی لەنێوان PKK و بەغداد و هاتنەسەرخەتی ئێران لەدژی ئەم خواستەی توركیا و كەمێك دووركەوتنەو ساردی لە نێوان پارتی و توركیاو ئەگەری ڕێكەوتنی هەرێم و بەغداد لە ژێر فشاری ئەمریكا و تووڕەیی و فشارەكانی جۆ بایدنیش لەسەر توركیاو ئەردۆگان تا دێت زیاتر و ڕوونتر دەردەكەوێ …..

ئازاد جۆڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا