دوای ٦٨ ساڵ زیندانی کردن..مەرجی دانا بۆ ئازاد کردنی

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵات دارانی ئەمریکا، پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵیان ئازاد کرد کە لەتەمەنی هەرزەکاریدا دەستگیرکرابوو بە تۆمەتی ئەوەی بەشداری لە زنجیرەیەک تاوانی دزی و کوشتن کردبوو

لیگۆن جۆزێفی تەمەن ٨٣ ساڵ لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە لە ساڵی ١٩٥٣ دا سزای زیندانی کردنی بۆ دەرچوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە، لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا ئازاد کرا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئازاد کرا

لیگۆن لەتەمنی هەرزەکاریدا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی، ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوە کهولیەکانی بەکارهێناوە، بەو هۆیەوە تۆمەتبار دەکرێت بە تاوانێک کە ئەنجامی نەدابوو

هەربۆیە لیگۆن ڕەتی کردەوە کە ئازاد بکرێت تا ساڵی ٢٠١٢، یاسای نەوجەوانان هەموار کرایەوەو بڕیاری کەم کردنەوەی سزایان بۆ دانرا
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیاری ئازادکردنی لیگۆن دەرچوو، لیگۆن مەرجی بۆ ئازاد کردنی دانا ئەویش ئەوەبوو، کە دوای ئازاد کردنی بتوانێت بەبێ مەرج دانان لەسەری ویلایەتەکەی بەجێ بهێڵێت ئەمەی بە بە بەشێک لە ئازادبوونی خۆی دانا ، هەرچەندە لە ساڵی ١٩٧٠ دا بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرچوو بەڵام لیگۆن وتی کە من کەسێکی سەرسەختم و دەمەوێت بمێنمەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا