لاهور شێخ جه‌نگی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌م

پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌ تووندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە”.

لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی “بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە و سەقامگیریمان تێك بدرێت”.

هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “به‌ تووندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە”.

ده‌شڵێت “داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە بكەن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکرێنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا