په‌كه‌كه‌: 100 دیلی دیكه‌ی توركیا له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه‌

پۆڵەتیك پرێس
بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایدەگەیەنێت، بێدەنگی پارتی و عێراق لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆسەرخاكی هەرێم، واتای قبوڵكردنی داگیركردنی هەرێمی كوردستانە لەلایەن توركیاوە.

كاوە شێخ موس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”توركیا كاتێك هاتە گارە پێشبینی ئەوەی نەكردبوو بەوشێوە كاریگەرە گورزی بەردەكەوێت، بەڵام كاتێك یەكەم وەڵامدانەوەی پەكەكەی بینی تێگەیشت دووچاری دۆخێكی نائاسایی بووە چونكە ئەگەر سەركەوتوبوایە بەرنامەی داگیركردنی موسل و شەنگاڵ و كەركوكی هەبووە”.

كاوە شێخ موس راشیگەیاند، نەك ئەو 13 دیلەی كە لە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیادا لەچیای گارە كوژران لەئێستادا 50 بۆ 100 دیلی توركیا لای هێزەكانی گەریلان و ئەندامی گەورەی دەزگای میتیان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی شەڕەكانی پێشو هاوشێوەی شەڕی گارە چەندین چەكداری هێزی توركیا كەوتونەتە دەست گەریلاو بەدیل گیراون بەڵام لەسەرداوای رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و هێزەو لایەن و كەسایەتییە دیارەكان ئازاد كراون، بەڵام كاتێك چونەتەوە توركیا لێپرسینەوەیان لەگەڵ كراوە و پیان وتراوە بكوژرانایە باشتربوو وەك ئەوەی بكەونە دەستی پەكەكە، بۆیە جارێكی تر لەلایەن توركیاوە خراونەتەوە زیندانەوە”.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان باسی لەوەشكرد، لەئێستادا توركیا كوژرانی دیلەكان بۆ شاردنەوەی شكستەكانی بەكاردەهێنێت لەكاتێكدا “خۆی دیلەكانی كوشتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا