هه‌واڵی نوێ له‌به‌غداوه‌ گه‌یشت

پۆڵەتیك پرێس
شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌ كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت “هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كەبەغدا و هەرێم رێكدەكەون”.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، دواین گۆڕانكاریی پشكی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ شاندی هەرێم تاوتوێكردووە و چاوەڕێی ئەنجامی كۆبونەوەی شاندەكە دەكەن لەگەڵ لایه‌نە سیاسییەكانی عێراق.

وتیشی:”هەمووئاماژەكان بۆ ئەوەن كەبەغدا و هەرێم رێكدەكەون و لەچەند رۆژی داهاتوشدا ئەنجامی كۆبونەوەكان دەردەكەوێت”.

پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندكراوە و رادەستی پەرله‌مان كراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم و پەسەندكردنی، بەشێك لە پەرلەمانتارە شیعەكان دەڵێن ئەگەر رێككەوتن لە نێوان هەرێم و ناوەندە بە زوویی نەكرێت، پێویستە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە بێ‌ پشكی كورد پەسەند بكرێت.

بڕیاره‌ شاندی باڵای دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ پشكی هه‌رێم دوا كۆبوونه‌وه‌ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا