دوو ئەکتەری کورد نازناوی باشترین ئەکتەری پیاویان لە ئێران بەدەست هێنا

دوو ئەکتەری کورد لە بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمای ئێران نازناوی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەست هێنا.

ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی لە ١٥ ی ٨ ی ٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان بە لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ١٠ لە کەرەج بەڕێوە چوو.

ئەو فێستیڤاڵە چەندین بەشی جیاوازی هەبوو و لە هەر بەشێکدا باشترینەکان ناسێندران. لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا دوو ئەکتەری کورد لە ئیلام و سنەوە بوونە باشترین ئەکتەری پیاو.

نەوید موحەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئیلامی بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی ” سور پێست- سرخ پست” نازناوی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئەو فێستیڤاڵە بەدەست هێنا.

هەروەها خەڵاتێکی تری ئەو بەشە بەخشرایە هووتەن شەکیبا بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی ” ئەو شەوەی کە مانگ پڕ بوو- شبی که ماه کامل شد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا