دادگایكردنی گیراوانی بادینان دواخرا

پۆڵەتیك پرێس:
دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادینان بۆ رۆژی سێشەممە 16ی شوبات دواخرا و دۆسییەی بەدەل بەروایش بەهۆی كەموكوڕییەوە جارێكی تر بۆ لێكۆڵینەوە گەڕێندرایەوە.

ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری ئاگادار لەدۆسییەی گیراوانی سنوری بادینان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: رۆژی دوو شەمە 15ی شوبات، دادگادیكردنی دۆسییەی گیراوانی بادینان لەدادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بەرێوەچوو.

ئاسۆ هاشم وتیشی: بەهۆی تەواوبوونی كاتی دادگا پرۆسەی دادگایكردنی دۆسییەی گیراوانی بادینان بۆ رۆژی سێشەممە دواخراو دۆسییەی بەدەل بەرواریش جارێكی تر گەڕێندرایەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەبەر ئەوەی كەموكوڕی لەدۆسیەی ناوبراودا هەبووە.

نزیكەی شەش مانگە چەندین مامۆستاو چالاكی دیكەی سنوری بادینان بەهۆی بانگەشە كردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركران، ماوەی چەند مانگێكیشە لە زیندانەكانی هەولێردان.

لە چەند رۆژی رابردووشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەو كەسانەی بە سیخوڕو كاركردن بۆ بێگانە تۆمەتبار كرد، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا