سەرۆكی لوبنان: واز لە پۆستەكەم ناهێنم

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لوبنان رایگەیاند، بیر لەوە ناكاتەوە واز لە پۆستەكەی بهێنێت دەشڵێت، لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی لوبنان كاتی پێویستە.

میشێل عەون سەرۆكی لوبنان رایگەیاند، پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لە تەقینەوەكەی بەیروت بكرێت تاوەكو بزانرێت تەقینەوەكە كەمتەرخەمی بووە یان قەزاوقەدەر، یاخود دەستوەردانی دەرەكی بووە ئەوەش كاتی زیاتری پێویستە.

سەبارەت بە واز هێنانی لە پۆستەكەی دەڵێت، “هەرچەندە حكومەت دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بەڵام من واز لە پۆستەكەم ناهێنم”.

پێشتریش، دەیڤد هێل بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەدوای سەردانی بۆ شوێنی تەقینەوەكە رایگەیاند، “تیمێك لە نوسینگەی لێكۆڵینەوە فیدڕاڵییەكان لەسەر داوای لوبنانییەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەگاتە بەیروت و رۆڵی خۆی لە لێكۆڵینەوە و زانینی راستی رووداوەكەدا دەگێڕێت.”

رۆژی چواری ئەم مانگە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویداو بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی ١٧٧ كەس و برینداربوونی زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ كەس، بەهۆی فشارەكانی خەڵكی لوبنانیشەوە حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی لەكاركێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا