ئەڵمانیا دەروازە سنورییەكانی دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، وڵاتی ئەڵمانیا سنورەكانی بەڕووی چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپیدا داخست.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، هۆشداریانداوە لە بارەی ئەوەی ئەگەر حاڵەتێكی تایبەت نەبێت، ئەوا هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی بیانی بۆ ناو ئەڵمانیا قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا سیاسەتی حكومەت بۆ نەهێشتنی كاریگەرییە نەرێنیەكانی قەیرانی ئابوری و داراییە لەسەر هاوڵاتیانی ئەڵمانی و دەیانەوێت گەشەی زیاتر بە بواری ئابورییان بدەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە گەشتەكانی شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا راگیراوەو هێزەكانی پۆلیس بڵاوەیان پێكراوە، هەروەها گەشتە ئاسمانیەكانیش لەگەڵ چەند وڵاتێك راگیراوە.

گرتنەبەری ئەو رێكارانەش دوای ئەوە دێت پێشتر ئەڵمانیا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرترین زیانی بەركەوت، لەئێستاشدا بۆ دووبارە نەبونەوەی ئەو حاڵاتانە رێكاری توندی گرتوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا