نەبوونی ركابەر عەلی باپیر دەكاتەوە بە ئەمیری كۆمەڵ

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ رایگەیاند، كۆتایی ئەم هەفتەیە كۆمەڵی ئیسلامی چوارەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت و تا ئێستا هیچ كەس خۆی كاندیدنەكردووە بۆ پۆستی ئەمیری ئەو حزبە و پەیڕەوی ناخۆش رێگری لە خۆ كاندیدكردنەوەی عەلی باپیر ناكات.

هاوژین عومەر سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیارە رۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە كۆنگرەی ئاسایی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی ببەسترێت نزیكەی 900 كەسیش وەك ئەندامی كۆنگرە بەشداری دەكەن.

هاوژین عومەر وتیشی: هیچ رێگرییەك نیە بۆ ئەوەی عەلی باپیر چانسی خۆ كاندیدكردنەوەی نەبێت لە كۆنگرەدا هاوكات تا ئێستا هیچ كەس بۆ پۆستی ئەمیری كۆمەڵ خۆی كاندید نەكردووە، پێشتر دەرگای خۆكاندیدكردنمان كردەوە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ و نزیكەی 70 كەس خۆیان بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی پاڵاوتووە و بە هەڵبژاردن ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دیاری دەكرێن.

ئەوەشی خستە ڕوو، سەركردایەتی نوێی كۆمەڵ بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵدەبژێردرێت، لەم كۆنگرەیەدا گۆڕانكاری لە پەیكەرەی حزب و بنەماكانی بەڕێوەبردنی حزبدا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا