یەکێک لە ڤێلا خەیاڵییەکان بۆ فرۆشتن دادەنرێت

ئەم بابەتە 21 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە شاری سانترۆتیزی وڵاتی فەرەنسا، ڤێلایەک بۆ فرۆشتن دانراوە، کە هەلی ئەوەت پێ دەبەخشێت لە نزیک محمد فاید بزنسمانی مسری و ملیاردێری فەرەنسی بێرنارد ئارنۆلت دەوڵەمەندترین پیاوی ئەوروپا بژیت

نرخی ڤێلاکە تا ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی ئەم جۆرە ڤێلایانە بە زۆری نزیکەی ٢٤ بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلارە، ڤێلاکە لە ساڵی ٢٠٠٢ دروست کراوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا نۆژەن کراوەتەوە ڕووبەری باخچەکەی ٣٤ هەزار و ٥٦٣ پی دەبیت جۆرەها داری تیدایە

ڤێلاکە بە دیزاینی کلاسیکی مۆدێرن دروست کراوە، هەوایەکی دەریایی پاکژو ڕووناکی و کەسێکی ئارامی هەیە، ژوورەکانی بە پانۆراما دروست کراون، هەروەها ژووری نانخواردنی vipهەیە چەند دیمەنێکی فیلمی خودا ئافراندی ئافرەتان لەوێدا تۆمار کراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک