ئەمریکییەکان نایانەوێت ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆک

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی راپرسییەکی نوێی ئەمریکا دەرکەوتووە، زۆربەی هاوڵاتیانی ئەمریکی پێیوانوایە نابێت جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ هیچ پۆستێکی گشتی کاندید بکاتەوە.

بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن کۆمپانیای “یوگۆڤ” بۆ توێژینەوە و رۆژنامەی “زە ئیکۆنۆمیست” ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، %53ی هاوڵاتیانی ئەمریکا پێیانوایە ناکرێت رێگە بدرێت ترەمپ جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستە گشتییەکان کاندیدبکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راپرسییەکی ئیپسۆس و ئاژانسی رۆیتەرز دەرکەوتووە، %71ی ئەمریکییەکان پێیانوایە ترەمپ بەرپرس بووە لە کارە ئاژاوەگێڕییەکان، هاوکات، نیوەی کۆمارییەکان کە لە راپرسییەکەدا بەشدار بوون باسیان لەوەکردووە، ترەمپ بەشێوەیەک لە شێوەکان بەرپرس بووە لەو رووداوانەی ماوەی رابردوو.

هەر لەو راپرسیەی رۆیتەرزدا هاتووە، %50ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر مافی دەنگدانیان هەبووایە ئەوا دەنگیان دەدا بە ئیدانەکردنی ترەمپ لە دادگایی تۆمەتبارکردنەکەی لە ئەنجومەنی پیران.

رۆژی شەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی راگەیاند، کاتێک زۆرینەی کۆمارییەکان رەتیانکردەوە هیچ رۆڵێکی هەبووبێت لە هێرشە خوێناوییەکەی 6ی کانوونی دووەم بۆسەر بینای کۆنگرێس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا