هۆکارەکانی قەڵەوی لە منداڵاندا

پۆڵەتیک پرێس

قەڵەوی و زیادبونی کێش بەڕێژەیەکی بەرچاو لە گەورە و بچووکدا زیادی کردووە، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دەبێت،منداڵان بە شێوەیەکی زۆر توشی قەڵەوی دەبن.

هۆکارەکانی قەڵەوی لە منداڵاندا، هۆکاری بۆماوەیی، پێنەدانی شیری دایک، شێوازی خواردنی ناتەندروست بە منداڵ وەک خواردنەخێرا و چەورەکان، خواردنی زۆری شیرینی و بابەتەکانی، زۆر خواردنی ئاو لە کاتی نانخواردندا، نەخواردنی میوە و سەوزەکان کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، کەمبونی کانزا و ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی، خواردن لەپێش  تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان بەتایبەتی لە نێوان ژەمەکاندا.

چارەسەرەکانی قەڵەوی لە منداڵاندا، پێدانی شیری دایک بۆ ماوەی دوو ساڵ، خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزەکان، خواردنی شەربەتی سروشتی لەجیاتی خواردنەوە گازییەکان، کەمکردنەوەی خواردنی سورەکراو، بەکارهێنانی زەیتە سروشتییەکان وەک زەیتی زەیتون و گوێزی هندی، خواردنی پڕۆتینی سروشتی وەک هێلکە سودێکی زۆری بۆ منداڵ هەیە، نەخواردن لەپێش  تەلەفزیۆن و لەکاتی یاریکردندا، ڕۆژانە وەرز‌ش کردن و ڕۆشتن بەپێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا