هەڵەکانی پاککردنەوەی زێڕ لە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

پاککردنەوەی زێڕ لە ماڵەوە پێویستی بە چەند ڕێگایەکی باش و پارێزراو هەیە، بۆ پاراستنی رەنگ و تێکنەچونی شێوەکەی پێویستە لە کاتی پاککردنەوەی زێڕدا ئەم ڕێنماییانە لەبەرچاو بگرین:

هەویری ددان


لەوانەیە ئەو ماددە تیژانەی لەناو هەویری دداندا هەیە، ببێتە هۆی روشاندنی ڕووی کانزا و بەردە گرانبەها نەرمەکان.

ماددەی سپیکەرەوە


ڕۆڵێکی خراپی هەیە لە پاککردنەوەی زێڕدا، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شکاندنی زێڕ و کانزاکان.

ئاوی کوڵاو


بەکارهێنانی ئاوی گەرمیش کارێکی خراپە، گاریگەری لەسەر ڕووی زێڕەکە دەبێت، لەوانەیە تێکی بدات یان بێهێزی بکات.

سرکە یان لیمۆ


ئەم مادانە بۆ پاککردنەوەی زۆر شت بەکاردەهێنرێت، بەڵام بۆ زێڕ باش نییە، چونکە ماددە ترشەکەی ناوی زیان بە کانزا و بەردە نەرمەکان دەگەیەنێت.

سۆدەی نان


ئەمەش دەبێتە هۆی زیان بۆ زێڕ.

لەگەڵ ئەوانەشدا، زێڕ پێویستی بە پاککردنەوە هەیە، بەڵام بەم شێوازە، تۆزێک زاهی لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکەیت زێڕەکەی تێدەکەیت و بۆ ماوەیەک جێی دەهێڵیت، دواتر بە فڵچەیەکی ددانی نەرم دەتوانیت ئەو پیسیانەی تێیدایە لای ببەیت، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت و بە پارچەیەک قوماشی نەرم وشکی دەکەیتەوە.

پێویستە زێڕ لەگەڵ هیچ ئێکسسواراتێکی دیکە لە قتویەکدا هەڵنەگیرێت، چونکە لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا کارلێک دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا