پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یانه‌ی تۆتنهامی بره‌وه (3به0) به‌وه زیاتر یانه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا جێگه پێی خۆی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م توندتر كرد، چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی كه لێڤه‌رپووله به یانه‌ی لیسته‌ر سیتی دۆڕا.
دوای یارییه‌كه یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری ریدز وتی:
.ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌مان لێڤه‌رپووڵ كۆتایی هاتووه”.
ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو وایكرد پیپ گواردیۆلا زیاتر سووربێت له‌سه‌ر بردنه‌وه له یانه‌ی تۆتنهام و مۆرینهۆ، كه ئه‌وه‌ش وایكرد به باشترین شێوه له یارییه‌كه‌دا ده‌ركه‌ون.
رووداوێكی سه‌یر روویدا له‌كاتی یارییه‌كه‌دا ئه‌ویش لێدانی سزا بوو بۆ سیتی، به‌ڵام رۆدری چوو لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام پێشتر گواردیۆلا وتبووی بۆ یارییه‌كان گۆڵچی یانه‌كه ئێدێرسۆن لێدانه‌كانی سزا لێده‌دات، كه‌چی رۆدری ئه‌مكاره‌ی جێبه‌جێ كرد.
له‌وباره‌یه‌وه پیپ وتی:
.له‌مه‌وداو ئه‌و یاریزانه لێدانه‌كان لێنادات، بۆیه هیچم نه‌وت بوێری هه‌بوو به ئاسانی گۆڵه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌سه‌ر ئیدێرسۆن بۆنا ره‌نگه ئه‌ویش لێدانی سزاكان لێبدات، گۆڵچییه‌ك له دووری 70 مه‌تر ئه‌سێست بكات، چۆن ناتوانێت په‌ناڵتی گۆڵ بكات”.