گەرمی لەش بۆ شەحنکردنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان

پۆڵەتیک پرێس

زانا گەورەکانی چین و ئەمریکا، ئامێرێکی بچووک و هەرزانیان دروست کردووە، کە گەرمی لەش دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی کە لە شێوەی بازن یاخود ئەنگوستیلەیەک لەسەر پێستی مرۆڤ بەکار دەهێنرێت

هێزی ئەم ئامێرە بەسە بۆ ئەوەی کاتژمێرێکی ئەلیکترۆنی کار پێ بکات، یان ئامێرێکی چاودێری کردنی جوڵەی لەش. ئامێرەکە بچووکەو دەتوانێت بە نرخێکی کەم هەر زیانێکی بەر دەکەوێت چاک بکرێتەوە، گەرمی لەشی مرۆڤ وەک باتریەک بەکار دەهێنرێت

ئامێرەکە نزیکەی یەک ڤۆڵتی وزە بۆ هەر سانتیمەترێکی چۆوارگۆشەی بۆشایی پێست دروست دەکات، ماددەی پۆلیمینیکی نەرم لە پێکهاتەکەیدا بەکار هاتووە، تیایدا شریتی گەرمی کارەبایی باریک بە وایەری کانزایی شلەوە لکێندراون، کاتێک یەکەی گەرمی زیاد دەکات بەرهەمەکەشی زیاد دەکات، ئامێرەکە دەتوانێت وەک سەرچاوەی وزەی دەرەکی کاری پێ بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا