دوای ٢٨ ساڵ لە دایک بوونی بۆ یەکەم جار دایک و باوکی دەبینێت

پۆڵەتیک پرێس

گەنجێک لەسەرە مەرگدا، دوای ٢٨ ساڵ چاوی بە دایک و باوکە ڕاستقینەکەی ئەکەوێت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە لە دایک و باوکی گۆڕاوە.

دوای ئەوەی یاو سی لەتەمەنی ٢٨ ساڵیدا دەرکەوت نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، بە هەڵە لەگەڵ جۆ وی بووە لە شاری کایفینگ لە وڵاتی چاینا، لە کۆتا قۆناغی نەخۆشیەکەیدا هەواڵێکی پێگەیشت کە گوایە تەنها سێ مانگی ماوە بۆ ئەوەی بژی، دایک و باوکی ویستیان لە بەشێک لە جگەری خۆیانی پی ببەخشن، بەڵام دوای پشکنینەکان دەرکەوت کە جگەریان هاوتا نیە.

دوای دەستنیشان کردنی هەڵەکە، دایک و باوکی یاو سی سکاڵایان لەسەر نەخۆشخانەی لە دایک بوونەکە تۆمار کرد، بە بڕی یەک ملیۆن یانگ قەرەبوو کرانەوە، لە بەرامبەردا ٤٠٠هەزار یانگ درا بە دایک و باوکە گۆڕاوەکەی بۆ ئەو بارودۆخە دەرونیەی تێی کەوتبوون ٦٠٠ هەزار یانگ درا بە خەرجیە پزیشکیەکانی


لە کۆتایی دا دایک و باوکە ڕاستقینەکەی یاو سی کوڕەکەیان دۆزییەوەو، ئاهەنگی ٢٨ ساڵەی لە دایک بوونی لەگەڵ دایک و باوکە ڕاستەقینەکەیدا گێڕا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا