بایدن و ئێران

گەر كەسێك بیەوێت لە هەموو فاكتەرە جیاوازەكانی نزیكبونەوە و دووركەوتنەوەی ئێران و ئەمریكا تێبگات دەبێت چەند ڕەهەندێكی جیاواز لە بەرچاو بگرێت.
یەكەم، پەیوەندی باڵی چەپی ناو پارتی دیموكرات و كاریگەریی ئێرانییەكانی ناو ئەمریكا لەو باڵە. ئێرانییەكان وەك كوردنین، گەرچی دژی ڕژێمن بەڵام دۆستی ئێرانن. كورد كە دژی نوخبەی دەسەڵاتداربوو، دژی ئاب و ئەژدادی هەموو كوردە.

دووەم، لۆبیەكی كاریگەری ئێرانی لە واشنتۆن هەیە، كە ڕەوەندی ئێرانی فەندی دەكەن. كەسێكی وەك تریتا پارسی لە سویدەوە هێنراوە بۆ ئەوەی ئەو كارە بكات. ئێستا لە خانەیەكی بیرە بە ناوی كوینسی. كە بەشدار دەبم لە كارەكانیاندا زۆر بە بیژیانە كار دەكەن. خیتابی ئاشتی و كۆتایی شەڕ و دانوستان و كۆتایی كۆلۆنیالیزم و ئەمانە بەكاردەبەن.

سێیەم، لە كاتی بانگەشەدا، ساندەرز سازشی بە بایدن كرد لە سەر پرسی ئێران، ئەمەش وەهایكرد كە ئێرانییەكان پشتیوانی بایدن بكەن.

چوارهەم، زەریف خۆی گەورەبوی ئەمریكایە، دامەزرێنەری لۆبی و گروپی دۆستی ئێرانییە، هەڵگری پاسپۆرتی ئەمریكیشە.

پێنجەم، ئەمریكا بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت چۆن باری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوك بێت. كورد دەبێت لەم خالە تێبگات. ڕیفۆرمی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستەیە. لە داهاتودا دێمەوە سەریی بە دڕێژیی.

سەردار عەزبز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا