قسەنەكرێت باشترە

پێویست ناكات سەركردە سیاسیەكان و بەرپرسە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان روڵی پەیامنیری میدیایی ببینن و ئاماژە بەوە بدەن شەڕی نێوان توركیاو پەكەكە لە چ شوێنێك بەردەوامە، فڕۆكەكانی توركیا چ شوێنێكیان بردومانكردووە ، زیانەكانی هێزەكانی توركیاو پەكەكە لە ئۆپەراسیۆنەكانی شاخی گارەو شەڕوپێكدادانەكانی نێوان هەردوولا چەندە.

چونكە ئەو دوو لایەنە خۆیان بەفەرمی و بەبەڵگەوە زیانەكانی یەكترو زیانەكانی خۆشیان بڵاودەكەنەوەو پێویست بە لێدوانی بەرپرسانی هەرێم ناكات، وەلێ ئەگەر بخوازن قسەبكەن ئەوا دەبێ قسە لەسەر ئەو زیانانە بكەن كەبەهۆی بەردەوامبوونی شەڕەكەوە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەر هاوڵاتیانی هەرێم دەكەوێت.

هەروەها قسە لەسەر ئەوە بكەن كە ئایاهەرێم دەتوانێت روڵێك ببینێت بۆئەوەی شەڕەكە لە ناوماڵی خۆی دووربخاتەوە یان نا?. بەدەر لەمە قسەنەكرێت باشترە.

لەتیف نێروەیی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا